‌مێسی دەیەوێت ژمارەکەی ڕۆناڵدۆ تێپەڕێنێت

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژی شەممەی داهاتوو، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید لە گەڕی چوارەمی لالیگا ڕووبەڕوی یەک دەبنەوە، مێسیش دەیەوێت لەو یارییەدا ژمارەکەی ڕۆنالدۆ بشکێنێت.

مێسی کە کاپتنی بەرشەلۆنەیە، توانیویەتی ١٥ گۆڵ لە یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بکات لە بە درێژایی ماوەی ڕابردوو کە هەردوو یانە بەرامبەر بە یەک یارییان کردوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید بوو، ئێستا یاری بۆ یۆڤانتۆس دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لە ڕابردوودا ١٥ گۆڵی لە سۆسیداد کردووە.

مێسی دەیەوێت ئەم ژمارەیە تێپەڕێنێت و گۆڵی ژمارە ١٦ لە سۆسیداد بکات، .

مێسی لە چوار یاری ڕابردوودا کە لەم وەرزەدا ئەنجامیداوە، خاوەنی ٣ گۆڵە.


PM:05:17:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 3269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌