‌بەرشەلۆنە ڕاهێنانی ئەنجامداو چەند ئەستێرەیەک بەشدار نەبوون

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاهێنانی ئامادەکاری ئەنجامداوە، چونکە یاری داهاتوویان بەرامبەر بە ڕیاڵ سۆسیداد دەبێت لە خولی ئیسپانیا.

لە ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنەدا، فیلیپ کۆتینیۆ و ئارسەر میلۆ بەشدار نەبوون، بەڵام یاریزانەکانی دیکە ڕاهێنانیان کردووەو ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ڕۆژی شەممە بەرامبەر بە ڕیاڵ سۆسیداد دەکەن کە لە گەڕی چوارەمی لالیگایە.

سەرجەم یاریزانەکان دوای ئەنجامدانی یارییەکانیان لەگەڵ هەڵبژاردەکان، گەڕاونەتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، لەگەڵ ئەوانیشدا هەندێک لە یاریزانەکانی تیپی یەکەم ڕاهێنانیان ئەنجامداوە.










PM:05:06:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 957 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌