‌مۆرینۆ ئارامی نەماوەو داوای ڕۆیشتن لە یاریزانێک دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، ئارامی نەماوەو داوای ڕۆیشتن لە یاریزانێک دەکات.

تۆڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، مۆرینۆ داوای کردووە ئەنتۆنی مارسیال لە مانچستەر یونایتد بڕوات، دووبارە داوای لێکردووە کە یانەکەیان بەجێبهێڵیت، ئەو یاریزانەش ئامادەکاری بۆ ڕۆیشتن بۆ یانەیەکی ئینگلیزی دیکە دەکات.

هەریەک لە یانەکانی ئارسناڵ و تۆتنهام، دووان لەو یانانەن کە گرنگی بە مارسیالی تەمەن ٢٢ ساڵ دەدەن، چونکە دەزانن لەگەڵ مۆرینۆدا کێشەی هەیە.

مارسیال بە شێوەی سەرەکی لەگەڵ یانەکەیدا بەشداری کەمە، بۆیە ڕۆیشتن، بژاردەیەکی باش دەبێت بۆی.


PM:04:34:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2723 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌