‌هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید باشترین یاریزان دیاریدەکەن

وێستگە سپۆرت-

گاریس بەیڵی وێڵزی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید، لەلایەن هاندەرانەوە وەکوو باشترین یاریزانی مانگی ٨ی ڕابردوو دیاریکرا.

دوو ڕۆژنامەی ناوداری ئیسپانیا کە Marca و Mundoن، ڕاپرسییەکانیان بۆ هاندەران ئەنجامداوە بەوەی کە باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا بۆ مانگی ڕابردوو دیاری بکەن.

گاریس بەیڵ توانیویەتی لە هەردوو ڕۆژنامەکەدا زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوەو وەکوو باشترین دیاریکرا.

بەیڵ لە مانگی هەشتدا، بەشداری لە ٣ یاریدا کردووە، ٢ یاری لالیگاو یارییەکی جامی سوپەری ئەوروپا، توانیویەتی دوو گۆڵ بکات، گۆڵیکیش دروست بکات.




PM:04:15:13/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 1263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌