سەرۆکە کوردەکە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات
وێستگە سپۆرت-
عەبدلخالق مەسعود،
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عیراق، هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستی جێگری یەکێتی
عەرەب دەکات، ئەگەر بێت و بڕیارێکی گونجاو نەدرێت بۆ ڕێزگرتن لە تۆپی پێی عێراق.
بەهۆی ئەو رووداوانەی لە پاڵەوانێتی
یانەکانی عەرەب لە یاریی نێوان قوە جەوییە و ئیتیحادی جەزائیری روویاندا ، کاتێک
هاندەران بە دروشمی جۆراوجۆر ناوی سەددام حوسێنی سەرۆکی پێشووی عێراقیان دەگوتەوە
و ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی یاریزانانی یانە عێراقییەکە و ناوهێنانی ئەو
دیکتاتۆرەیان بە بێ رێزیکردن بەوان وەسفکرد کە زۆربەی یاریزانەکان شیعەن و
بڕیاریان دا لە خولەکی 67 یارییەکە تەواو نەکەن و یاریگەیان بەجێهێشت.
عەبدولخاڵق مەسعوود، سەرۆکی یەکێتی
تۆپی پێی عێراق راگەیاند، ئەوان داوایان لە یانەی قوە جەوییە کردووە بگەڕێتەوە
عێراق لە هەمان کاتدا چاوەڕێی هەڵوێستی یەکێتی تۆپی پێی جەزائیر و عەرەب دەکەن،
ئەگەر هەڵوێستیان نەبێت ئەوا هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆکی یەکێتی
تۆپی پێی عەرەب دەکات.
PM:05:24:10/09/2018
ئهم بابهته 2319
جار خوێنراوهتهوه