تیروشکی خولی نایاب ڕاکێشڕا... یارییەکانی هەولێر بزانە
وێستگە سپۆرت-
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یانه به‌شدار بووه‌كانی خولی نایابی عێراق و له نێو باره‌گه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له شاری به‌غداد پرۆسه‌ی ئه‌نجام دانی تیروپشكی تیپه به‌شدار بووه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بۆ وه‌رزی 2018 - 2019 به‌ڕێوه چوو .
له‌م باره‌یه‌وه عه‌لی جه‌بار جێگری دووه‌می سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به سایتی كوره‌ی ڕاگه‌یاندووه كه خوله‌كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ست پێده‌كات و وه به بڕیارێكیش هه‌ر تیپێكی به‌شدار بوو دۆسییه‌ی یاریگاكه‌ی ئاماده نه‌كات تا یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م به دۆڕاو هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر دۆسییه‌كه‌ی بۆ یاریه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌م ئاماده نه‌كرد ئه‌وا بۆ ڕیزی یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌ك داده‌به‌زێنرێت .
بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق ده‌ستپێبكات و یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه ریزی یانه نایابه‌كانی عێراق له یه‌كه‌م یاریی خۆی له وه‌رزی نوێ رووبه‌ڕووی نه‌فت ده‌بێته‌وه و دوایین یاریی گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌بێت.
عه‌لی جه‌بار جێگری دووه‌می سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند یاریی یانه‌ی جه‌ویه له گه‌ڕی دووه‌م به‌هۆی به‌شداریكردن له خوله‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاتێكی دیكه دواده‌خرێت وسه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه له كاتی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
خشتەی یارییەکانی هەولێر لە خولی نایابی عێراق
یاری یەکەم: (هەولێر ـ نەفت)
یاری دووەم: (هەولێر ـ تەڵەبە)
یاری سێیەم: هەولێر - نه‌فتی جنوب)
یاری چوارەم: (هەولێر ــ سناعات کارەبا)
یاری پێنجەم: (هەولێر ــ کارەبا)
یاری شەشەم: (هەولێر ــ نه‌فتی میسان)
یاری حەوتەم: (هەولێر ـ قوەی جه‌وییه)
یاری هەشتەم: (هەولێر ـ حسین)
یاری نۆیەم: (هەولێر ــ دیوانیە)
یاری دەیەم: (هەولێر ـ سەماوە)
یاری یازده‌یه‌م: (هەولێر ـ حدود)
یاری دوازده‌یه‌م: هەولێر ــ شورتە
یاری سێزده‌یه‌م: (هەولێر ـ ئەمانەی بەغداد)
یاری چواردەهەم: (هەولێر ــ نەجەف)
یاری پازده‌یه‌م: (هەولێر ــ مینا)
یاری شازده‌یه‌م: (هەولێر ــ کەرخ)
یاری حه‌ڤده‌یه‌م: (هەولێر ــ بەحری)
یاری هەژده‌یەم: (هەولێر ـ نەفتی وەسه‌ت)
یاری نۆزده‌یه‌م: (هەولێر ــ زەورا)
PM:07:52:03/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1191
جار خوێنراوه‌ته‌وه