نرخی یاریگا و كۆمه‌ڵگه وه‌رزشییه‌كان كه‌مكرایه‌وه
وێستگە سپۆرت-
نرخی یاریگا و مه‌له‌وانگه‌كان له شاری سلێمانی كه‌م ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌رشوێنێك پابه‌ندی نرخه نوێكه نه‌بێت رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پاش گفتوگۆكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئابوری هاوڵاتیان و گه‌نجان به‌تایبه‌تی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه و كۆمه‌ڵگا وه‌رزشیه‌كان بڕیار درا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سه‌رجه‌م یاریگاكان و مه‌له‌وانگه‌كان و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و هۆڵه‌كانی هونه‌ری به‌رگری.
گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نرخی یاریگا و مه‌له‌وانگه و كۆمه‌ڵگه وه‌رزشیه‌كان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه دیاریكراون:
1. یاریگای داخراو شه‌و (25000) دینار بۆ كاتژمێرێك بۆ رۆژیش نیوه‌ی ئه‌م نرخه وه‌رده‌گیرێت.
2. یاریگای كراوه شه‌و (20000) دینار بۆ كاتژمێرێك بۆ رۆژیش نیوه‌ی ئه‌م نرخه وه‌رده‌گیرێت.
3. مه‌له‌وانگه‌ی ئاسایی (6000) بۆ دوو كاتژمێر وه‌رده‌گیرێت.
4. مه‌له‌وانگه‌ی ئه‌ستێره‌دار (یه‌ك تا سێ ئه‌ستێره) (6000 تا 12000) دینار وه‌رده‌گرێت به‌پێی رێنمایی لیژنه‌ی تایبه‌ت.
5. هۆڵه‌كانی له‌شجوانی (20000 تا 50000) دینار مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌پێی رێنمایی لیژنه‌ی تایبه‌ت.
6. هۆڵه‌كانی هونه‌ری به‌رگری (15000 تا 30000) دینار مانگانه وه‌رده‌گرێت به‌پێی رێنمایی لیژنه‌ی تایبه‌ت.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان وتیشی: "هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و نرخانه بن و نرخه‌كان هه‌ڵواسرابن به‌پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی سزای ماددی و سزای یاسایی ده‌بنه‌وه له‌ئه‌گه‌ری دوباره‌كردنه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌میه‌كاندا".
PM:03:23:31/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1802
جار خوێنراوه‌ته‌وه