زیدان له پلانه‌كانیاندا نیه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری جۆزێ
مۆرینۆ ڕاهێنه‌ری بێت و زیدان-یش له پلانه‌كانیاندا نیه.
هه‌ندێك له ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كان به‌م دواییه وایان
بڵئوكرده‌وه، كه یاهنه‌ی مانچسته‌ر یونایتد نیازی وایه له‌گه‌ڵ زیدان ڕێكه‌وتن
بكات و بیكه‌نه ڕاهێنه‌ری خۆیان له به‌رامبه‌ریشدا ده‌ستبه‌داری مۆرینۆ ببن.
سایتی مانچسته‌ر ئیڤنین كه له هه‌واڵه‌كانی مان
یونایتده‌وه نزیكه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و یانه‌یه هیچ نیازێكی وای نیه كه ده‌ستبه‌رداری
مۆرینۆ بێت و خودی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش له وه‌رزی نوێ‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ڕه‌نسا به‌م
دواییه بڵاویكردبووه‌وه، زیدانی ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ ده‌یه‌وێت وێستگه‌ی داهاتووی له
ئینگلته‌را بێت، مانچسته‌ر یونایتدیش نزیكترینه لێوه‌ی.
PM:06:41:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2340
جار خوێنراوه‌ته‌وه