به‌رشه‌لۆنه نرخی بۆ كڕینی یاریزان دیاریكرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نرخێكی دیاریكردووه، كه
ته‌نیا ده‌توانێت به‌و بڕه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئێستادا یاریزان بكڕێت.
ڕۆژنامه‌ی '' مۆندۆ ''ی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، به‌رشه‌لۆنه
بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆی وه‌كوو كۆتا نرخ بۆ یاریزان كڕین داناوه‌و ئه‌گه‌ر زۆره پێشكه‌شی
پاریس سانجێرمانی بكه‌ن بۆ كڕینی ئادریان ڕابیۆ.
به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه پێیان وایه كه ئاستی ڕابیۆ به‌رزه‌و
گونجاوه له‌گه‌ڵ یاریكردنی به‌رشه‌لۆنه‌دا.
ئیریك ئه‌بیداڵ، كه سكرتێری هونه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه،
ئامانجی گه‌وره‌ی ئه‌وه‌یه كه ڕابیۆ بباته به‌رشه‌لۆنه‌وه، چونكه ته‌مه‌نێكی
لاوی هه‌یه‌و ده‌توانێت كاری زۆر بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بكات.
ڕابیۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی یه‌ك ساڵی ماوه له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان،
ئه‌گه‌ر به‌رشه‌لۆنه له ئێستادا نه‌یكڕێت، ده‌توانێت له هاوینی ساڵی داهاتوودا
به خۆڕایی ده‌ستی بكه‌وێت.
PM:01:56:21/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 6216
جار خوێنراوه‌ته‌وه