‌هه‌واڵی نوێی فه‌رمی له‌سه‌ر بالۆتیلی بڵاوكرایه‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی نیسی فه‌ڕه‌نسی سه‌ركه‌وتووبوو له‌وه‌ی كه‌ بیركردنه‌وه‌ی ماریۆ بالۆتیلی بگۆڕێت و مانه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بكات.

یانه‌ی نیس له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كیدا ئاشكرایكردووه‌، سه‌ركه‌وتوبوون له‌وه‌ی كه‌ ڕێگری له‌ ڕۆیشتنی ماریۆ بالۆتیلی بكه‌ن و تاكوو هاوینی ساڵی داهاتوو ده‌یهڵنه‌وه‌.

به‌وه‌ش بالۆ به‌ ته‌واوی له‌م وه‌رزه‌دا یاری بۆ یانه‌ی نیس ده‌كات و ژماره‌ ٩ ده‌پۆشێت و بۆ سێیه‌م وه‌رز به‌رده‌وام ده‌بێت.

بالۆتیلی له‌ ڕیزه‌كانی یانه‌ی نیسدا، ٦٦ یاری ئه‌نجامداوه‌، خاوه‌نی ٤٣ گۆڵه‌، به‌ پێی ئاماره‌كان، زۆرباشتر له‌و ماوه‌یه‌ یاری ده‌كات كه‌ پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئینته‌رمیلان و مانچسته‌ر سیتی كردووه‌.


AM:09:39:21/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2617 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌