له‌پێناو یاریكردن، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌جێده‌هێڵێت
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه،
ڕافینیا ئه‌لكانتارا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی
دیكه‌ی خولی ئیسپانیاوه ده‌كات.
ئێزگه‌ی ڕاكی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، مازینیۆی باوكی ڕافینیا
له ئه‌مڕۆ له شاری سیڤیلییه بووه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس كردووه،
چونكه ئه‌گه‌ر زۆره كه ئه‌و یاریزانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به خواستن و بۆ ماوه‌یه‌ك
به كاتی په‌یوه‌ندی به سیڤیلییه‌وه بكات.
ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، هه‌ستی
به‌وه كردووه كه ڕافینیا داوای خوله‌كی زیاتر بۆ یاریكردن ده‌كات، به‌ڵام له
چاو یاریزانه‌كانی دیكه‌دا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
ڕافینیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندی به ڕیاڵ
بیتیسه‌وه ده‌كات به خواستن بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا به سه‌ره‌كی یاری
بۆ ئه‌و یانه‌یه بكات.
PM:10:35:20/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 3736
جار خوێنراوه‌ته‌وه