‌لە ڕیاڵ مەدرید یاخیبووە

وێستگە سپۆرت-


ماتیۆ کۆڤاسیجی کرواتی یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدرید کە ئێستا بە خواستن یاری بۆ چێڵسی دەکات، لە یانەکەی پێشوویی یاخیبووەو نایەوێت بگەڕێتەوە.

کۆڤاسیج ڕیاڵ مەدریدی لە پێناو بەدەستهێنانی خولەکی زۆری یاریکردن بەجێهێشت و پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، ئێستاش دەیەوێت لەو یانەیە بەردەوام بێت، چونکە دەرفەتی زۆرتری بۆ یاری هەیە.

ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانیا بڵآویکردەوە، کۆڤاسیج نایەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، هەرچەندە لە بنەڕەتدا یاریزانی ڕیاڵ مەدریدەو بە خواستن ( کاتی)، یاری بۆ چێڵسی دەات.

کۆڤاسیج لەگەڵ چێڵسی بەشداری لە یەکەم یاریدا کرد کە بەرامبەر بە ئارسناڵ بوو ٣-٢ یارییەکەیان بردەوە.

کۆڤاسیج دەیەوێت متمانەی ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری چێڵسی بەدەستبێنێت و بەشێوەیەکی بەرچاو لە یارییەکاندا دەربکەوێت و تەواو پێچەوانەی ئەو کاتە بێت کە یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکرد.

ئەو یاریزانە نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدریدو بەردەوامبوونی لە چێڵسی دەوێت لە دوای ئەوەی کە ماوەی خواستنەکەی تەواو دەبێت.


PM:05:59:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3943 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌