‌دواجار مۆدریج وەڵامی دایەوە

وێستگە سپۆرت-


لۆکا مۆدریجی کرواتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ماوەیەکە ناوی پەیوەستە بەوەی کە لە ڕیاڵ مەدرید بڕوات، بەڵام دواجار خۆی وەڵامی ڕۆژنامەکان دەداتەوە.

بەشێک لە ڕۆژنامەکان وایان بڵاوکردەوە کە مۆدریج زۆر لە ڕیاڵ مەدرید دەکات بۆ ئەوەی کە دەستبەرداری ببن و بڕواتە ئینتەرمیلانەوە.

لەپێگەیەکی فەرمی خۆی مۆدریج نوسیویەتی" هەواڵی ڕۆیشتنم لە ریاڵ مەدرید کارێکی باوەڕپێنەکراوەو کە ڕوو نادات".

مۆدریج خۆی ئەوەی یەکلاکردەوە کە لە ریاڵ مەدرید ناڕوات و دەمێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە ماوەی ٢ هەفتەیە بە گەرمی باسی ڕۆیشتنی مۆدریج لە ریاڵ مەدرید دەکرێت.



PM:05:08:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2905 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری