‌داوا لە یانەکەی دەکات مەرجەکەی جێبەجێ بکەن

وێستگە سپۆرت-


ئادریان ڕابیۆیی یاریزانی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، داواکاری لە ئیدارەی یانەکەی هەیە کە بۆی جێبەجێ بکەن، بۆ ئەوەی درێژە بە یاریکردن لە پاریس سانجێرمان بدات.

ڕۆژنامەی " کاڵچیۆ میرکاتۆ"ی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، مەرجی گەورەی ڕابیۆ ئەوەیە کە موچەی ساڵانەکەی بۆ بەرزبکرێتەوە، بە جۆرێک کە بۆی بکرێتە ٥ ملیۆن یۆرۆ.

گرێبەستی ڕابیۆ یەک وەرزی ماوە لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لە دوای ئەوە دەتوانێت بە ئازادی بڕوات، بۆیە پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ نوێبکاتەوە، بۆ ئەوەی لە بەرامبەر پارەیەکدا لە گواستنەوەکانی داهاتوودا دەستبەرداری بێت.

وەکوو ڕۆژنامەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بڵاویانکردەوە، هەریەک لە یانەکانی بەرشەلۆنەو میلان و لیڤەرپول، سیان لەو یانانەن کە گرنگی بە ئادریان ڕابیۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی پاریس سانجێرمان دەدەن.


PM:04:51:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌