‌بەرەو فەڕەنسا هەنگاو دەنێت

وێستگە سپۆرت-


ڕاپۆرتە هەواڵییەکای ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، کلاودیۆ مارکیزیۆی یاریزانی پێشووی یۆڤانتۆس، هەنگاو بەرەو فەڕەنسا دەنێت.

دوای ٢٥ سآڵ یاریکردن بۆ یانەی یۆڤانتۆس، بەم دواییە مارکیزیۆ ئەو یانەیەیی بەجێهێشت و هێشتا بە فەرمی وێستگەی خۆی دیاری نەکردووە.

ڕۆژنامەی " فوتبۆڵ ئیتاڵیا" بڵاویکردەوە، مارکیزیۆلە ئێستادا لە شاری مۆنتی کارلۆیە لە فەڕەنسا، بەم نزیکانە ئەگەر زۆرە واژوو لەسەر گرێبەستەکەی یانەی مۆناکۆ بکات

لەم هەفتەیەدا، مارکیزیۆ یانەی یۆڤانتۆسی بەجێهێشت و بە ڕێکەوتنی دوو لایەنە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤی هەڵوەشاندەوە.


PM:04:41:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 983 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌