‌بەرشەلۆنە پاداشتی بۆسکێتس دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی بەرشەلۆنە ئاستی سێرجیۆ بۆسکێتسی یاریزانی یانەکەی بەدڵەو گرێبەستەکەی بۆ درێژدەکاتەوە، هەروەها موچەی ساڵانەکەسی بۆ زیاددەکات.'

ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە لەگەڵ بۆسکێتس دەستی بە گفتوگۆکردووە بۆ ئەوەی کە ڕێکەوتنێکی نوێ واژوو بکەن بە جۆرێک کە موچەی ساڵانەی بۆسکێتس زیاتر بەرز بکەنەوە.'

ئەو ڕۆژنامەیە نەیتوانیوە موچە نوێیەکەی بۆسکێتس بزانێت، بەڵام نرخی هەڵوەشاندنەوەی ئەو یاریزانە دەکرێت ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆو گرێبەستەکەی تاکوو ساڵی ٢٠٢٣ درێژ دەکاتەوە.'

ئەو ڕۆژنامەیە هەرچەندە موچەکەی نەزانیوە، بەڵام لە دوای مێسییەوە دەبێت.


PM:04:36:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1239 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌