‌فەرمی؛ ئەو سێ یاریزانەی کە ڕکابەری بۆ باشترینی ئەوروپا دەکەن ئاشکرابوو

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، ناوی ئەو سێ یاریزانەی ئاشکراکرد کە ڕکابەری بۆ بردنەوەی نازناوی باشترینی ئەوروپا دەکەن.

بەپێی بڵاوکراوەکەی فیفا، هەریەک لە محەمەد سەڵاحی یاریزانی لیڤەرپول و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدرید کە ئێستا لە یۆڤانتۆسەوە، لەگەڵ لۆکا مۆدریج ڕکابەری بۆ بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.

بڕیارە لە ڕۆژی ٣٠ی ئەم مانگەدا، لە شاری مۆناکۆ لە فەڕەنسا، ناسنامەی پاڵەوان بەدیار بکەوێت.

ڕۆناڵدۆو مۆدریج دیارترین نازناو کە بردیان بردنەوەی چامپیۆنس لیگبوو لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید محمەد سەڵاحیش بووە گۆڵکاری وەرزی ڕابردووی پریمەرلیگ، لەگەڵ یانەکەشی چووە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی وەرزی ڕابردووەوە.




PM:04:25:20/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری