ڕۆناڵدۆ له یه‌كه‌م یاریدا گۆڵچییه‌كه‌ی كیڤۆی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد
وێستگە سپۆرت-
كریستیانۆ
رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس، له‌یه‌كه‌م یاری خۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
كه گۆڵی بۆ نه‌كرا، گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رامبه‌ری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد.
ستیفانۆ
سۆرێنتینۆی گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 39 ساڵه‌ی یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنا له خوله‌كی 90ـی
كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یوڤێتنۆس زۆر به‌توندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ
به‌ریه‌ككه‌وت و هه‌ر ئه‌وكات گۆڵپارێزه‌كه‌ی كیڤۆ به‌هۆی ئازاری سه‌ر و ملی خۆی
رانه‌گرت و یاریگا‌ی جێهێشت.
خێزانی
گۆڵپارێزه‌كه‌ی كیڤۆ له ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی و سۆرێنتینۆی هاوسه‌ری له نه‌خۆشخانه
بڵاو كردۆته‌وه و نووسیویه‌تی: سووپاس بۆ خوا سۆرنیتینۆی خۆشه‌ویستم سه‌لامه‌ته.
به
گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، سۆرینتیۆ لوتی شكاوه و شه‌وی رابردوو نه‌شته‌رگه‌ری
بۆ كراوه و ئازارێكی زۆریش به‌ر ملی كه‌وتووه .
یانه‌ی
یۆڤانتۆس له‌و یارییه‌دا به ٣ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی كیڤۆ
ڤیرۆنای برده‌وه.
PM:08:28:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2023
جار خوێنراوه‌ته‌وه