داوای لێبوردن لە ئۆزیل دەکەن
وێستگە سپۆرت-
رینهارد گرێندڵ سه‌رۆكی یەکێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا داوای لێبوردن له مه‌سعود ئۆزێلی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاو یانەی ئارسناڵ ده‌كات.
ئۆزێل لە دوای یارییەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا، بەبیانوی ئەوەی کە کاری ڕەگەز پەرستی بەرامبەرکراوە، وازهێنانی خۆی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
گرێندڵ له لێدوانێكدا ده‌ڵێت" پێویست بوو زیاتر پارێزگاری له ئۆزیل بكه‌ین به‌هۆی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی، چونکە ئۆزیل وا هه‌ست ده‌كات ئێمه ستەممان لێكردووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه داوای لێبوردن ده‌كه‌م.
گرێندڵ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له دوای جامی جیهانی قسه‌مان به دیاری كراوی له‌سه‌ر هیچ یاریزانێك نه‌كردووه، له كاتی دۆڕانیش لۆمەی هیچ یاریزانیک نەکراوە.
PM:06:16:19/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2146
جار خوێنراوه‌ته‌وه