‌ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە بیر لە بایرن میون ناکاتەوە

وێستگە سپۆرت-


هەرچەندە هەندێک لە ڕۆژنامەکان باسیان لەوەدەکرد کە یانەی بایرن میونخ دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئیڤان ڕاکیتیچ بکات، بەڵام ئەو گرێبەستە سەر ناگرێت.

سایتی " سپۆرت١"ی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لەبەر ئەوەی کە نیکۆ کۆڤاچ بۆتە ڕاهێنەری یانەی بایرن میونخ، دەیەوێت ڕاکیتیچی هاونیشتیمانی بباتە ڕیزەکانی بایرنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە کرواتییە نایەوێت بەرشەلۆنە بەجێبهێڵیت.

ڕاکیتیچ لە بەرشەلۆنە واز لە یاریکردن ناهێنێت، بەڵام جارێ لەو یانەیە بەردەوام دەبێت و دواتریش ڕەنگە لە یانەی سیڤیلییە واز لە یاریکردن بهێنێت.

ئیڤان ڕاکیتیچ بۆ ماوەی ٣ ساڵ یاری بۆ سیڤیلییە کرد، ئێستا کە یاریزانی بەرشەلۆنەیە، چەندین یانە هەوڵی بۆ دەدەن وەکوو مۆناکۆ، پاریس سانجێرمان، لە سەروو هەموویانەوە بایرن میونخ.

گرێبەستی ڕاکیتیچ لەگەڵ بەرشەلۆنە تاکوو ساڵی ٢٠٢١ درێژە هەیە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ١٢٥ ملیۆن یۆرۆیە.


PM:02:52:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری