هازارد لە بارەی چوونی بۆ ریاڵ مەدرید یەکلابووەوە
وێستگە سپۆرت-
ئیدین هازاردی
هێرشبەری یانەی چێڵسی، چارەنوسی خۆی یەکلاکردەوەو ناچێتە ڕیاڵ مەدریدەوە.
لە لێدوانێکیدا
بۆ ڕۆژنامەکان، هازارد دەڵێت: هەمووان لە کاتی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیادا دەیان وت کە
دەچمە ریاڵ مەدریدەوە، بەلام من ئەوە ڕادەگەیەنم کە لە چێڵسی دڵخۆشم و هەست بە ئاسودەیی
دەکەم، هەروەها دوو ساڵیشم لە گرێبەستەکەم ماوە.
ناوی هازارد
چەندین جار پەیوەستبووە بە ڕۆیشتن لە چێڵسییەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید، بەڵام دواین
لێدوانی ئەو یاریزانە ئەوەیە کەلەو یانە لەندەنییەکە دەمێنێتەوەو ناچێتە ڕیاڵ
مەدرید.
PM:02:21:19/08/2018
ئهم بابهته 6543
جار خوێنراوهتهوه