‌گۆڵپارێزی سەرەکی لەریاڵ مەدرید ئاشکرادەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو لە خولی یانەکانی ئیسپانیادا یاری هەیەو لە لە یەکەم تاقیکردنەوەدا ڕووبەڕوی یانەی خیتافی دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، کەیلۆر ناڤاس گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت و کۆرتوا وەکوو یەدەگ یاری دەکات، ئەوەش بڕیاری لۆپێتگوییە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە، کۆرتوا ماوەیەکی کەمە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنان دەکات، بۆیە ناڤاس وەکوو سەرەکی یاری دەکات و کۆرتواش یەدەگی دەبێت.

لە سەرەتاکانی ئەم وەرزەدا، ناڤاس سەرەکی دەبێت تاکوو کۆرتوا بە دۆخەکە ڕادێت و دواتر هەردوو گۆڵپارێز، ڕکابەری بۆ پێکهاتەی سەرەکی دەکەن.

ئەمشەو کاتژمێر ١١:١٥ خولەک، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی خیتافی دەبێتەوە.


PM:02:05:19/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌