چێڵسی یاری لوتكه‌ی له ئارسناڵ برده‌وه..ڤیدیۆ
وێستگە سپۆرت-
له یارییه‌كانی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رادا، یانه‌ی
چێڵسی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی
ئارسناڵی برده‌وه.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئینگلته‌را،
چێڵسی له یاریگای ستامفۆرد بریج، میوانداری یانه‌ی ئارسناڵی كرد.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی ٩دا پیدرۆ گۆڵی یه‌كه‌می
بۆ چێڵسی كرد، دواتر له خوله‌كی٢٠ دا مۆراتا گۆڵی دووه‌می كرد.
له خوله‌كی ٣٧ی هه‌مان تایمدا، هنریك مختاریان گۆڵی یه‌كه‌می
بۆ ئارسناڵ كرد، له خوله‌كی ٤١یشدا، ئه‌لێكس ئیوبی گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی
بۆ چێڵسی كرد.
له خوله‌كی ٨١ی تایمی دووه‌مدا، ماركۆس ئه‌لۆنسۆ، توانی
گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه بۆ چێڵسی بكات.
یارییه‌كه‌ش له كۆتاییدا، ٣-٢ به سودی چێڵسی ته‌واوكراوه‌و
سێ خاڵیان به‌ده‌ستهێنا.
PM:10:08:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2094
جار خوێنراوه‌ته‌وه