ڤیدیۆ؛ یه‌كه‌م یاری ڕۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یۆڤی به بردنه‌وه ته‌واوكرا
وێستگە سپۆرت-
له یه‌كه‌م یاری خۆیان له خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا،
یانه‌ی یۆڤانتۆس به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی كیڤۆ ڤیرۆنای برده‌وه.
له‌م یارییه‌داو له تایمی یه‌كه‌مدا ، سامی خزیره له
خوله‌كی ٣دا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یۆڤانتۆس كرد، دواتر له خوله‌كی ٣٨ دا ماریۆز گۆڵی
به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی بۆ ڤیرۆنا كرد.
له خوله‌كی ٥٦دا ئیمانوێل به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می
بۆ كیڤۆ كرد، دواتر له خوله‌كی ٧٥دا ماتیا گۆلی به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی بۆ یۆڤانتۆس
كرد، له دوا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه‌شدا، فێدریكۆ گۆڵی سێیه‌می بۆ ڕۆناڵدۆ كرد.
یارییه‌كه‌ش له كۆتاییدا ٣-٢ به سودی یۆڤانتۆس كۆتاییهات و یه‌كه‌م سێ خاڵی وه‌رگرت.
PM:09:04:18/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 1503
جار خوێنراوهتهوه