‌لەبارەی یاریزانی نوێوە، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید قسەی هەیە

وێستگە سپۆرت-

جولیان لۆپێتگوی ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند، پێویستیان بە گرێبەستی نوێ نیەو یاریزانی تر لە گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا ناکڕن.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە یارییەکەیان بەرامبەربە خیتافی کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامی دەدەن و یەکەم یاریان دەبێت لە خولی ئیسپانیادا، لۆپێتگوی ڕایگەیاند، لە پێشینەی کارەکانیاندا نیە کە گرێبەست ئەنجامبدەت، چونکە ئێستا خاوەنی پێکهاتەیەکی بەهێزن.

ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وتیشی" ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە، یارییەکەی خیتافییە و دەستپێکی وەرزێکی نوێی خولی ئیسپانیایە.

هەرچەندە یانەی ریاڵ مەدرید، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لێ ڕۆیشتووە بۆ یۆڤانتۆس، بەڵام هێشتا هیچ یاریزانێک شوێنی نەگرتۆتەوە.

لۆپێتگوی لە بارەی شوینگرەوەی ڕۆناڵدۆوە وتی، متمانەم بە هەموو یاریزانەکانم هەیە، خاوەنی کۆمەڵێک ئەستێرەی گەورەین.

ڕیاڵ مەدرید دیارترین گرێبەست کە ئەنجامیدا لەم هاوینەدا، کڕینی تیبۆت کۆرتوایی گۆڵپارێزبوو بەبڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسییەوە.



PM:05:57:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌