‌دوای مانەوەی، ریاڵ مەدرید پاداشتی دەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی پارێزگاری لە لۆکا مۆدریجی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بکات، بەهۆی بڕیاری مانەوەشی پاداشتی دەکەن و موچەکەی بۆ بەرز دەکەنەوە.

ڕیاڵ مەدرید بەهۆی ئەوەی کەگرێبەستی مۆدریج نوێدەکاتەوە، وەکوو پداشتێک بۆ مانەوەی باشترین یاریزانی مۆندیالی ڕوسیا، بریاریداوە کە موچەکەی هاوتای موچەی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتن بکاتەوە، کە هەمان موچەی ڕۆناڵدۆ بوو کە لە ڕیاڵ مەدرید بوو.

یانەی شاهانە دەیەوێت موچەی مۆدریج بکاتە ١١ ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵیک، لە کاتێکدا ئێستا ٨ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

یانەی ئینتەرمیلان دیارترین یانەبوو کە دەیویست گرێبەست لەگەڵ لۆکا مۆدریج بکات.


PM:05:10:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1718 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌