‌بەرشەلۆنە بڕیاری لەسەر مانەوەی یاریزانێکیدا

وێستگە سپۆرت-


ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بڕیاریداوە کە دەستبەرداری ڕافینیا ئەلکانتارا نەبێت و لەگەڵیان دەمێنێتەوە.

ڕافینیا دوای گەڕانەوەی لە ئینتەرمیلان کە ماوەی خواستنەکەی تەوابوو، ئامادەی یارییەکەی جامی سوپەری ئیسپانیا بوو لەگەڵ بەرشەلۆنە، ڤاڵڤێردی ڕاهێنەریش ئەو یاریزانە دەیهێڵێتەوەو دەستبەرداری نابێت.

ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڤاڵڤێردی ڕاهێنەر دەیەوێت مونیر حەدادی و پاکۆ ئەلکاسێر و تۆماس ڤێرمایلین و سێرجیۆ سامبەر بفرۆشێت بەر لەوەی کە بازاڕی گواستنەوە تەوو بێت کە ٣١ی ئەم مانگەیە.

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە چانسێک دەداتە ڕافینیا لە وەرزی نوێدا، چونکە ئاستی ئێستای ئەو یاریزانەی بە دڵەو مانەوەی یەکلاکردۆتەوە، تاکوو یانەکان بە تەمای ئەو یاریزانە نەبن.




PM:04:39:18/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1483 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌