‌دوای لەدەستدانی یەکەم نازناو، ڕامۆس نامەیەک ئاڕاستەی هاندەران دەکات

وێستگە سپۆرت-


سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید، دوای ئەوەی کە یەکەم نازناوی ئەم وەرزەیان بەرامبەر بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەدەستدا، نامەیەک ئاڕاستەی هاندەرانی ریاڵ دەکات.

لە جامی سوپەری ئەوروپادا، ئەتلەتیکۆ مەدرید ٤-٢ لە ریاڵ مەدریدی بردەوە، بەوەش بوونە پاڵەوان و یەکەم نازناوی ئەم وەرزەیان بردەوە، ڕامۆسیش دڵنیایی دەداتە هاندەرانی یانەی شاهانە، کە بە زووی دەگەڕێنەوە سەر ڕێڕەوی بردنەوە.

ڕامۆس لە تویتێکیدا لە تویتەر دەڵێت: ئەو شکستە دەبێت بە دروشمێک بۆ بردنەوەکانی داهاتوو".

ڕامۆس لەو یارییەدا توانی بە ڕێگەی لێدانی سزا گۆڵی دووەم بۆ ڕیاڵ مەدرید بکات.

یانەی شاهانە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، یەکەم یاری خۆیان لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە خولی ئیسپانیا ئەنجامدەدەن و ڕووبەڕوی یانەی خیتافی دەبنەوە.


PM:12:30:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 4055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌