‌ڕۆناڵدینیۆ؛ سڵاح ڕکابەری دوو یاریزانی گەورە دەکات

وێستگە سپۆرت-

محەمەد سەڵاحی یاریزانی بەڕەگەز میسری یانەی لیڤەرپول، لە وەرزی ڕابردوودا بە ٣٢ گۆڵ، گۆڵکاری خولەکە بوو، ئەمساڵیش یاریزانی ڕکابەری هەیە بۆ نازناوی گۆڵکار.

ڕۆناڵدینیۆی بەڕازیلی، کە یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنەو ئەی سی میلانە سەبارەت بە محەمەد سەڵاح دەڵێت: ئەو یاریزانە ڕکابەری گەورەی هەیە لە وەرزی نوێدا، وەکوو سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری مانچستەر سیتی و هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام.

سەڵاح ئێستا بۆتە یەکەم یاریزان لە مێژووی پریمەرلیگدا کە بتوانێت ٣٢ گۆڵ لە یەک وەرزەدا تۆمار بکات و گۆڵکاری وەرزی ڕابردوبوو.

لەبەشێکی قسەکانی ڕۆناڵدینیۆ بۆ کەناڵی بیرامیدز، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەڵێت، محەمەد سەڵاح یاریزانێکی زیرەکە و توانایەکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ بوون بە گۆڵکاری پریمەرلیگ لە دووەم وەرزی لە دوایەکدا، بەڵام ئەوە ئاسان نابێت، چونکە دوو ڕکابەری سەرسەختی هەیە، ئەوانیش ئەگوێرۆ و هاری کەینن.


PM:12:04:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌