‌لەسەر مۆدریج، ڕیاڵ مەدرید سکاڵا دژی ئینتەرمیلان تۆماردەکات

وێستگە سپۆرت-


یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە کە سکاڵای یاسایی لای فیفا، دژی یانەی ئینتەرمیلان تۆمار بکات، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ لۆکا مۆدریج.

ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید سکاڵای دژی یانەی ئینەرمیلان تۆمارکردووە، چونکە بە شێوەیەکی نا یاسایی گفتوگۆی لەگەڵ لۆکا مۆدریج کردووە بەبێ ئەوەی کە ئەوان ئاگادار بکاتەوە.

لە یاسایەکی فیفادا هاتووە کە هیچ یانەیەک ناتوانێت بە نا یاسایی گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانێک بکات کە یانەکەی نەزانێت، چونکە مۆدریج ٦ مانگ گرێبەستی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ماوە.


AM:11:52:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری