‌مۆدریج ئاماژەی بە مانەوە لە ڕیاڵ مەدرید کرد

وێستگە سپۆرت-

لۆکا مۆدریجی کرواتی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ مانەوەی لەیانەی ڕیاڵ مەدرید یەکلاکردەوە.

ناوی مۆدریج ماوەیەکە پەیوەستە بەوەی کەپەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە دەکات، بەڵام بە فەرمی ئەو یاریزانە خۆی نەیوتووە کە دەڕوات یاخود دەمێنێتەوە.

لەنامەیەکیدا کە بۆ هاندەرانی یانەکەی ناردووە لەسەر ئینستاگرام، مۆدریج دەڵێت" شکستەکەیان بەرامبەر بە ئەتلەتیکۆ مەدرید قورس بوو، بەڵام ڕێگای دیکەیان بۆ بردنەوە لە بەردەمدایەو ئیتر کاتی بردنەوەیەی بەردەوامە.

ئەم قسەیەیی مۆدریج کاردانەوەی بە دوایخۆیدا هێنا لای ڕۆژنامەکان و بە جۆرێک لێکیان دایەوە کە مۆدریج مانەوەی خۆی لە ریاڵ مەدرید یەکلاکردۆتەوە.


AM:11:16:17/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌