‌دوو یاری خولی ئیتاڵیا دواخران

وێستگە سپۆرت-


یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، دوو یاریی لە خولی ئیتاڵیا دوادەخرێت و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە ناچێت.

سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، یارییەکەی میلان لەگەڵ جەنەوا ،هەروەها سامپەدۆریاو فیۆرەنتینا، لەبەر ڕووخانی پردێک لەشاری جەنەوا بەڕێوەناچێت.

یانەی جەنەواو فیورەنتینا بە فەرمی پێشتر داوایانکردبوو کە یارییەکەیان نەکەن و دوابخرێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە پردێک لە شاری جەنەوا هەرەسی هێناو ٣٨ کەس بوونە قوربانی.

بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا کەوتە جێبەجێکردنەوە بۆ دواخستنی یارییەکان و گایتانۆ میچێکی، سەرۆکی یەکێتییەکە بە فەرمی دواخستنەکەی ڕاگەیاندو هێشتا کاتەکەشیان دیاری نەکردووە.


PM:06:52:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌