‌مێسی دەیەوێت سود لە نەبوونی ڕۆناڵدۆ وەربگرێت

وێستگە سپۆرت-


ڕۆژی هەینی، ١٧/٨/٢٠١٨، یارییەکانی وەرزێکی نوێی خولی یانەکانی ئیسپانیا دەستپێدەکات، بۆ ئەم وەرزە لالیگا، ڕۆناڵدۆی لێ ڕۆیشتووە، ئەوەش دوای ٩ ساڵ یاریکردن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

مێسی لەم وەرزەی داهاتوودا بەبێ ڕۆناڵدۆ یاری دەکات لە ئیسپانیادا، ئەوەش یارمەتی دەدات کە بە هەندێک ژمارەی ڕۆناڵدۆ بگاتەوە.

لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، هەردوو یاریزانەکە ڕکابەرییان لەسەر تۆپی ئاڵتونی کردووە بە جۆرێک کە یەکی ٥ تۆپی ئاڵتونیان هەیە کە دەدرێتە باشترینی جیهان.

لە دوای ٩ وەرز ڕۆناڵدۆ ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو چووە ریاڵ مەدریدەوە.

لە دۆخی نەبوونی ڕۆناڵدۆدا، مێسی دەتوانێت ئەم ژمارانە بشکێنێت:

ڕۆناڵدۆ زۆرترین گۆڵی لە مێژووی لالیگادا تۆمارکردووە بە لێدانی سزا کە ٦١ گۆڵ بووە، لە بەرامبەردا مێسی ٤٨ گۆڵی کردووە.

لە یەک وەرزەدا ڕۆناڵدۆو مێسی زۆرترین گۆڵیان کردووە کە ٢٧ گۆڵ بووە، مێسی دەیەوێت لەوەرزی نوێدا ٢٨ گۆڵ بکات، بۆ ئەوەی ئەم ژمارەیە بشکێنێت.

هەریەکەیان لە یەک وەرزدا ٨ جار هاتریکیان کردووە، مێسی دەیەوێت لە دۆخی نەبوونی ڕۆناڵدۆدا هاتریکەکانی بکاتە لە ٨ زیاتر.

هەشت وەرزی بە دوایەکە کە هەردوو یاریزان سەرەوو ٢٥ گۆڵ تۆمار دەکەن کە هەریەکەیان هەشت وەرزی بە دواییەک بووە.


PM:04:47:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌