‌ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوەو بووە پاڵەوانی جامی سوپەر

وێستگە سپۆرت-


لە جامی سوپەری ئەوروپادا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای بردنەوەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا.

لەم یارییەداو لە تایمی یەکەمدا ، دیگۆ کۆستا لە خولەکی ١ دا گۆڵی یەکەمی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد، دواتر لە خولەکی ٢٧ دا بێنزیمە ئەنجامەکەی بۆ ڕیاڵ مەدرید یەکسانکردەوە.

لە تایمی دووەمداو لەخولەکی ٦٣دا، ڕامۆس بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی کرد، لە خولەکی ٧٩دا، کۆستا گۆڵی بەرامبەربوونەوەی بۆ ئەتلەتیکۆ کرد.

دواتر لە خولەکی ٩٨ و ١٠٤دا، ساول نیگویز و خۆرخی کۆکی، گۆڵی سێیەم و چوارەمیان بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد، یارییەکەش ٤-٢ بە سودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات، بەوەش بوونە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەوروپا.




AM:07:54:16/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌