له‌سه‌ر پۆگبا، به‌رشه‌لۆنه قسه‌یه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كرد
وێستگە سپۆرت-
ڕاپۆرته هه‌واڵییه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه، یانه‌ی
به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستی نوێ ئه‌نجام نادات و پێویستیان به یاریزانی نوێ نیه.
ئاریدۆ باریدا، ڕاوێشكاری وه‌رزشی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه
ڕایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه له ڕۆژنامه‌كانه‌وه باس له په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه‌و
پۆگبا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه دوره له ڕاستییه‌وه.
باریدا وتیشی، ئێمه هه‌وڵمان بۆ پۆگبا نه‌داوه هه‌رچه‌نده
ئه‌و یاریزانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستیه دیكه ئه‌نجام ناده‌ین.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ناوی پۆگبا زیاتر په‌یوه‌ستبووه
به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به به‌رشه‌لۆنه‌وه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه
به فه‌رمی خۆی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند هیچ نیازێكیان بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه نیه.
PM:09:35:15/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 4775
جار خوێنراوه‌ته‌وه