‌ئەمشەو ڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ نازناوێک یەکلادەکەنەوە

وێستگە سپۆرت-

لە جامی سوپەری ئیسپانیادا، ئەمشەو یانەی ڕیاڵ مەدریدو ئەتلەتیکۆ مەدرید یارییان هەیەو نازناوەکە لە نێوان خۆیاندا یەکلادەکەنەوە.

ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی کوردستان، یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ لە یاریگای لی کۆک لە ئیستوانیا، بەرامبەر یەک یاری دەکەن و یەکەم تاقیکردنەوەی ڕاستەقینەی هەردوو یانە دەبێت لە دەستپێکی یارییەکانی وەرزی نوێدا.

ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنس لیگی وەرزی ڕابردوبوو، هەروەها ئەتلەتیکۆ مەدریدیش پاڵەوانی خولی ئەوروپای وەرزی ڕابردووبوو، بۆیە لە جامی سوپەری ئەوروپادا بەرامبەر یەک یاری دەکەن.

دواین یاری کە ڕیاڵ مەدریدو ئەتلەتیکۆ مەدرید پێکەوە یارییان کردبێت، لە هەفتەی ٣١ی وەرزی ڕابردووی خولی ئیسپانیادا بووە کە یارییەکە بە یەکسانبوون ١-١ کۆتاییهاتووە.


AM:07:55:15/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 867 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌