‌مێسی لە یارییەکانی ئەرجەنتین دوردەکەوێتەوە

وێستگە سپۆرت-


لیۆنێل مێسی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنە، یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناکاتەوە لەم وەرزەدا.

کەناڵی TNT Sportی ئەرجەنتین بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە بڕیارێک لەسەر مێسی جێبەجێدەکات و داوای لێدەکات کە لەم وەرزەی کە دێت بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەکات.

ئامانجی بەرشەلۆنە لەمەدا ئەوەیە، کەمێسی هیچ قورساییەکی لەسەر نەبێت لەلایەن هەڵبژاردەکەیەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی کە بەشدارییان لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا کردووە.

بەوەش مێسی ٣١ ساڵ، لە دوو یاری داهاتوودا بەرامبەر بە گواتیمالاو کۆڵۆمبیا بەشداری ناکات کە یارییەکان لە ئەمریکا دەکرێت و دەکەونە ڕۆژی ٧ و ١١ی مانگی سێپتەمبەرەوە، هەروەها بەرامبەر بە بەڕازیل یاری ناکات کە لە مانگی ١٠ی داهاتوودا دەکرێت.


PM:11:38:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1415 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌