‌بەرشەلۆنە ئامادەکاری بۆ یەکەم یاری دەکات.. کاتەکەی بزانە

وێستگە سپۆرت-

دوای بردنەوەی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە دەستی بە ڕاهێنانەکان کردەوەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان لە لالیگادا دەکەن.

یانەی بەرشەلۆنە توانی یەکەم نازناو بەدەستبێنێت لەم وەرزەداو ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە جامی سوپەری ئیسپانیادا لە یانەی سیڤیلیەی بردەوە.

بەرشەلۆنە ئەمڕۆ ئامادەکاری بۆ یارییەکانی لالیگا کرد کە ڕۆژی هەینی داهاتوو ١٧ی ئەم مانگە دەستپێدەکەن.

یارییەکەی بەرشەلۆنە لە لالیگادا، ڕۆژی شەممە ١٨ی ئەم مانگە دەبێت، کە لەیەکەم یاری خۆیاندا ڕووبەڕوی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس دەبنەوە، یارییەکەش کاتژمێر ١١:١٥ خولەک لە یاریگای کامپ نوو دەستپێدەکات.




PM:06:38:14/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری