‌بە ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە یەکەم نازناوی بەدەستهێنا

وێستگە سپۆرت-

دوای بردنەوەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی سیڤیلییە، یانەی بەرشەلۆنە یەکەم نازناوی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا.

لە یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا، سیڤیلیە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە لە مەغریب یاریکرد.

لە تایمی یەکەمی ئەم یارییەداو لە خولەکی ٩دا، پابلۆ سارابیا گۆڵی یەکەمی بۆ سیڤیلییە کرد، دواتر لە خولەکی ٤٢دا جیرارد پیکێ گۆڵی بەرامبەربوونەوەی بۆ بەرشەلۆنە کرد.

لە تایمی دووەمداو لە خولەکی ٧٨دا، عوسمان دێمبڵی گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ بەرشەلۆنە کردو یارییەکەش ٢-١ بە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.



AM:07:36:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1679 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌