‌هۆکاری ڕەتکردنەوەی ڕیاڵ مەدریدی ئاشکراکرد

وێستگە سپۆرت-


ماسیمیلیانۆ ئالیگری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس، باس لەو هۆکارە دەکات کە وایکرد ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەتبکاتەوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " فوتبۆڵ ئیتاڵیا" ئالێگری وتی، بە ڕیاڵ مەدریدم وت ناتوانم، چونکە پەیوەستم بە قسەیەکمەوە کە لەگەڵ سەرۆکی یۆڤانتۆس کردوومە.

ئالێگری دەڵێت: بەڵینم بە یۆڤانتۆسدا کە دەمێنمەوە، ئەوە هۆکاربوو بۆ ئەوەی کە ڕیاڵ مەدرید ڕەتبکەمەوە، دەزانم ئەوان گەورەترین یانەی جیهانن، خەونی هەموو ڕاهێنەرێکە کاری تێدا بکات.



AM:12:48:10/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌