‌ئامادەکاری ڕیاڵ مەدرید بۆ یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

لۆکا مۆدریجی کرواتی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە ڕاهێنانەکانی بەردەوامەو ئامادەکاری بۆ یارییەکەی هەفتەی داهاتوو دەکەن.

دوای تەوابوونی پشووەکانی دوای یارییەکانی مۆندیال، یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید گەڕاونەتەوەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان دەکەن کە لە جامی سوپەری ئەوروپادا ڕووبەروی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبنەوە.

لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەدا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو ئەتلەتیکۆ مەدرید بەرامبەر بە یەک یاری دەکەن، لەبەر ئەوەی ڕیاڵ مەدرید پاڵەوانی چامپیۆنس لیگەو ئەتلەتیکۆ مەدریدیش پاڵەوانی خولی ئەوروپییە، بۆیە لە جامی سوپەری ئەوروپادا ڕووبەڕوی یەکدەبنەوە.

 


PM:05:17:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 3633 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌