‌مۆرینۆ دەرگای داخست

وێستگە سپۆرت-


جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، بۆ وەرزی نوێ ئیتر یاریزان ناکڕن و دەرگای یاریزان کڕینیان داخستووە.

لەلێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکان مۆرینۆ ڕایگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ یەکەم یاری پریمەرلیگ کە ڕووبەڕوی یانەی لیستەر سیتی دەبنەوە.

مۆرینۆ ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە ئامادەکارییان دەستپێکردۆتەوە بۆ یاریەکانیان و بۆ بەرامبەر بە لیستەر سیتیش لە سبەینێدا ئامادەن کە یارییەکی گرنگ دەبێت بۆیان.

مۆرینۆ ڕەتیکردەوە یاریزانی نوێ بکڕن و ئەوەی هەیانە بەسەر بۆ وەرزی داهاتوو.


PM:03:11:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 870 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌