‌کۆرتوا پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-


تیبۆت کۆرتوای گۆڵپارێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا، ڕیزەکانی یانەی چێڵسی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد.

ئێوارەی دوینێ چوارشەممە، گرێبەستی کۆرتوا بە فەرمی لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکراکرا کە بۆ ماوەی شەش وەرزە.

لە دوای ئەوە کۆرتوا لە بارەگای یانەکەو لە سەنتەری سانتیاس، پشکنینی پزیشکی بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدا، لە چەند خولەکی داهاتوودا بە ڕاگەیاندنەکان دەناسێنرێت.

ماوەیەکی زۆربوو ناوی کۆرتوا پەیوەستبوو بەوەی کە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، لە کۆتاییدا ئەو باسە کۆتاییهات و کۆرتوا چووە ریاڵ مەدریدەوە.


 


PM:03:00:09/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌