‌دواجار ڕیاڵ مەدرید دەستبەداری یاریزانێکی بوو

وێستگە سپۆرت-

وەکوو چاوەڕواندەکرا، ماتیۆ کۆڤاسیج یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کرد.

ڕیاڵ مەدرید لە بەیانێکیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ چێڵسی ڕێکەوتوون کە ئەو یاریزانە کرواتییە تاکوو هاوینی ساڵی داهاتوو یاری بۆ چێڵسی بکات و شێوازی گرێبەستەکە بە خواستن ( کاتی) دەبێت بۆ ساڵێک.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ڕۆژنامە هەواڵی ئەوەیان بڵآوکردەوە کە کۆڤاسیج ڕیاڵ مەدرید بەجێدەهێڵێت، بەڵام دواجار لە یانەی شاهانە رۆیشت و چووە چێڵسییەوە.

لە بەرامبەردا چێڵسی دەستبەرداری تیبۆت کۆرتوابوو بۆ ڕیاڵ مەدرید.




PM:11:16:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 1215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌