‌بە فەرمی؛ لە کۆتاییدا ڕیاڵ مەدرید گرێبەستەکەی ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ تیبۆت کۆرتوایی گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی واژوو کرد.

کۆرتوا کە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ و لە هەڵبژاردەی بەلجیکا یاری دەکات، یانەی چێڵسی بەجێهێشت و بە فەرمی پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ASی ئیسپانیا، گرێبەستەکەی کۆرتواو ریاڵ مەدرید بۆ ماوەی شەش وەرزەو پارەی گواستنەوەکەشی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر ریاڵ مەدرید کەوتووە.



 


PM:10:09:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2687 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌