‌ئیتاڵیا گۆڕانکاری لە دروشم و لۆگۆدا کردووە

وێستگە سپۆرت-

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا، دروشمی لۆگۆی وەرزێکی نوێی یارییەکانی خولی یانەکانی ئیتاڵیایی ئاشکراکرد.

ئەو لۆگۆیە تایبەتە بە یارییەکانی خولی ئیتاڵیاو هەروەها جامی ئیتاڵیاو جامی سوپەری ئیتاڵیا.

وەکوو لە لۆگۆکەدا دیارە، گۆڕانکارییەکی کەم لە لۆگۆی خولەکەدا کراوەو گەشەی پێدراوە.

یارییەکانی خولی ئیتاڵیا لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە کە دەکاتە ڕۆژی شەممە دەستپێدەکات، یەکەم یاری یۆڤانتۆس دەیکات کە ڕووبەڕوی کیڤۆ ڤیرۆنا دەبێتەوە، لە هەمان ڕۆژدا یانەی لازیۆ ڕووبەڕوی یانەی ناپۆلی دەبێتەوە.


 


PM:10:06:08/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌