‌بەرشەلۆنە بە تەواوی ئەستێرەکانییەوە ئامادەکاری بۆ یارییە گرنگەکەی دەکات

وێستگە سپۆرت-


بەشێکی زۆری لەو یاریزانانەی کە بەشداریان لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا کردبوو، گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان دەکەن کە لە جامی سوپەری ئیسپانیادا ڕووبەڕوی یانەی سیڤیلییە دەبنەوە.

یارییەکەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە ١٢ی ئەم مانگەدا دەبێت لە وڵاتی مەغریب و بە یەک یاری بەڕێوەدەچێت، ئەوەش جیاواز لە وەرزەکانی ڕابردوو کە بە دوو یاری ڕۆیشتن و گەڕانەوە ناسنامەی پاڵەوان بەدیار دەکەوت.

لە ئێستادا هەریەکە لە لویس سوارێز و یاری میناو کۆتینیۆ و ئۆمتیتی و ڕاکیتیچ و ڤێرمایلین بەشدارن لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژانەدا.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، مێسی و پیکێ و بۆسکێتس لە ڕاهێنانەکاندا دەبینراون و گەڕاونەتەوە.

بەم نزیکانە تەواوی ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید دوای گەڕانەوەیان لە ئەمریکا دەگەڕێنەوە بۆ ڕاهێنانەکان و بۆ یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئامادە دەبن کە دەچنە مەغریب بۆ یارییەکەی جامی سوپەری ئیسپانیا.








PM:03:16:06/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 2770 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری