به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێك له‌سه‌ر پۆگبا ڕه‌تده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ڕه‌تیكرده‌وه
یانه‌كه‌یان هه‌ر گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ پۆل پۆگبا كردبێت.
له لێدوانێكیدا به‌ر له یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به
ئه‌ی سی میلان، ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه وتی، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین تیپه‌كه‌مان
به‌هێز بكه‌ین و گرێبه‌ستی گونجاو ئه‌نجامده‌ده‌ین، دڵخۆشم به‌و یاریزانانه‌ی ئێستا هه‌مانه.
ڤاڵڤێردی ڕه‌تیكرده‌وه كه یانه‌كه‌یان هه‌ر گفتوگۆیه‌كی
له‌گه‌ڵ پۆگبا كردبێت و ئه‌و یاریزانه‌شی به یاریزانێكی گه‌وره باس كرد و ڕێزی
لێده‌گرن.
ئه‌م وته‌یه‌یی ڤاڵڤێردی له كاتێكدایه، كه هه‌ندێك له
ڕۆژنامه‌كان باسی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، به‌رشه‌لۆنه هه‌رچه‌نده ڤیداڵی كڕیوه، به‌ڵام
وازی له خه‌ونه‌كه‌ی ڕابردووی نه‌هێناوه كه كڕینی پۆگبایه.
PM:04:10:04/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2803
جار خوێنراوه‌ته‌وه