‌ئەو کەسانەی هاتنە یاریگای یاری کۆتاییەوە سزایەکی قورسدران

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی " فاینانشاڵ تایمز" لە ڕوسیا، گرتەیەکی بڵآوکردەوە کە تیایدا لێکۆڵینەوە لە دوو کەس دەکەن کە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیایان بۆ ماوەیەکی کەم ڕاگرت و چوونە نێو یاریگاوە.

ئەو دوو کەسە جل و بەرگی پۆلیسی ڕوسیایان لەبەرکردووەو لە یاری کۆتایی مۆندیالدا کە لە نێوان کرواتیاو فەڕەنسا بەڕێوەچوو، چوونە نێو یاریگاوە لە کاتێکدا پوتینی سەرۆکی ڕوسیاو ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنساو هەروەها سەرۆکی کرواتیاش لەو یاریەدا ئامادە بوون.

دادگای ڕوسیا بڕیاریدا کە ئەو دوو کەسە و دوو کەسی دیکەی تریش کە هاتونەتە یاریگاوە بۆ ١٥ ڕۆژ زیندانی بکات و تاکوو ٣ ساڵیش بۆیان نەبێت بچنە یاریگاکانەوە.




PM:04:14:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 2546 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌