‌ناوبژیوانی یارییەکە لە دوای ١٢ ساڵ باسی دەکات

وێستگە سپۆرت-


هەرچەندە ١٢ ساڵ بەسەر ڕووداوەکەی زیدان و ماتێرازیدا تێپەڕبووە، بەڵام هەمیشە لە بیری مێژوودا دەمێنێتەوە.

لە مۆندیالی ساڵی ٢٠٠٦ دا، کاتێک فەڕەنسا بەرامبەر بە ئیتاڵیا یاریکرد، لەو یارییەدا زیدان بە سەری کێشای بە سنگی ماتێرازیدا، ئەم ڕووداوەش تاکوو ئێستا باسی لێوەدەکرێت.

هۆراسیۆ ئیلێزۆندۆی بەڕەگەز ئەرجەنتینی کە ناوبژیوانی ئەو یاریە بوو، لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا وتی" ئەو ڕووداوە لە پڕدا لە یاریگادا ڕوویدا، من سەیری دواوەم دەکرد بینیم ماتێرازی کەوتووە لە زەویدا کە ٣ بۆ ٤ مەتر لێمەوە دوربوو.

دەشڵێت" کە بینیم ماتێرازی کەوتووە یارییەکەم ڕاگرت، چووم پرسیارم لە یاریدەدەرەکەم کرد چی ڕوویدا کە نەیانتوانی بە تەواوی بۆم ڕوون بکاتەوە بەڵام ئەوەی تێگەیاندم کە بینیویەتی زیدان مەترسیدارانە لە ماتێرازی داوە.

ناوبژیوانەکە دەڵێت: لە دوای ئەوە ڕاستەوخۆ زیدانم بە کارتی سور کردە دەرەوە بەبێ ئەوەی کە هیچ کاردانەوەیەکی هەبێت.

پێشتر زیدان لەسەر ئەم ڕووداوە وتبوی، شانازی ناکەم بەوەی کە ڕوویداو لەو یاریزانەم دا، بەڵام ئەوەش بەشێکە لە ژیانی یاریکردنم.

لە بەرامبەردا ماتێرازی ڕەخنەی للە زیدان گرت و وتی: ڕاستە قسەم بە زیدان وت، بەڵام شایەنی ئەوە نەبووم کە زیدان بەو شێوەیە کاردانەوەی هەبێت، چونکە ئەو جنێوەی من دام، پێشتر چەندین جار لە شەقامکانی پاریس و میلانۆ و ناپۆلیدا گوێی لێبووە.

ماتێرازی وتیشی: جنێوەکانم بۆ خوشکی زیدان بووە نەک بۆ دایکی.


PM:03:47:19/07/2018


ئه‌م بابه‌ته 11731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری